|
كۆمه‌ڵ
و ڕێبازی (هه‌قه) كان له دوو توێی كتێبێكدا
له چاره‌كی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، ناوچه‌ی (سورداش)
ی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی، ده‌بێته ناوه‌ندی ده‌ركه‌وته‌یه‌كی
نوێی ئایینیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابوری، ئه‌م ده‌ركه‌وته‌یه
به‌شێوه‌یه‌ك بڵاو ده‌بێته‌وه و سنووری ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی
كوردستان ده‌گرێته‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مێژووی ناوچه‌كه،
ئاڵوگۆڕی له‌م شێوه‌یه‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیووه. هه‌ندێك
ناوه‌ڕۆكی ئه‌م ده‌ركه‌وته‌یه، به بزوتنه‌وه‌یه‌كی نێو
كایه‌ی به‌گژاچوونه‌وه‌ی ده‌ره‌به‌گایه‌تی ده‌زانن و هه‌ندێكی
دیكه، به شێوه‌یه‌ك له ته‌ریقه‌تی سۆفیگه‌ری ناوده‌به‌ن
و له‌لایه‌ن نووسه‌ره بێگانه‌كانی وه‌كو (سێ.دی. ئیدمۆنز،
كلۆدیۆس جێمس ڕیچ، هێنی هارۆلد هانسن)شه‌وه بووه‌ته جێگه‌ی
سه‌رنج و تێڕوانین. ئه‌گه‌ر به‌شێك له‌هۆی گرنگی پێدانی
كۆمه‌ڵی هه‌قه بگه‌ڕێته‌وه بۆ فره‌لایه‌نی ڕه‌هه‌نده‌كانی
ناو ئه‌م ده‌ركه‌وته‌یه و په‌یوه‌ندیدارێتی به ئایین و
دابونه‌رێت و لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تیی و چۆنێتی كاركردنیان
و..هتد، ئه‌وا زیاتر له‌مه، گرنگیدانه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی كه فۆرم و ناوه‌ڕۆكێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئایینی
نه‌هێشته‌وه كه بارگاوی نه‌بێت به ده‌رهاویشته‌كانی و
هێنانه ئارای دۆخێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی وه‌هابوو كه پێش
خۆی خسته‌به‌رده‌م پرسیاره و ڕێڕه‌وی ئاراسته‌یه‌كی نوێی
وه‌های هێنایه ئاراوه، كه هه‌رگیزاوهه‌رگیز له‌پێش
خۆیان به‌دی نه‌هاتبوو.
ئه‌گه‌ر (شێخ عه‌بدولكه‌ریمی كوڕی حاجی شێخ مسته‌فای كوڕی
حاجی شێخ ڕه‌زای عه‌سكه‌ر) وه‌ك ڕابه‌ر و پێشه‌وای درێژه‌پێده‌ری
زنجیره‌ی ته‌ریقه‌ت و ئیرشادپێكردنی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی،
له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا توانیبێتی به لادانێك له نه‌قشبه‌ندێتی،
ئه‌م دابونه‌ریته له به‌شێكی كوردستاندا و له
پارێزگاكانی سلێمانیی و هه‌ولێر و كه‌ركوكدا، بڵاو بكاته‌وه،
ئه‌وا له‌سه‌رده‌می دوای خۆیدا و له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له
مامه‌ڕه‌زای برایی و حه‌مه سووری كڵاوقوته‌وه، به‌لادانێكی
دیكه، ده‌ركه‌وته‌كه پێی نایه چوارچێوه‌یه‌كی دیكه‌وه
كه جێگه‌ی پرسیاری قوڵتر و هه‌مه لایه‌نه تر بن و شێوه‌یه‌ك
له بیركردنه‌وه و ڕه‌فتاركردن بهێننه ئاراوه كه نه‌ك
به دابونه‌رێتی ئه‌و كاته‌ی باوی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری
نامۆ بێت، بگره له‌لایه‌ن هه‌ندێك ڕۆشنبیری بێگانه و
ناوخۆشه‌وه جێگه‌ی سه‌رنج و تێڕوانین بێت و به‌وه لێك
بدرێته‌وه كه ئه‌مانه لاده‌ری ئایین و خوڕه‌وشتی كۆمه‌ڵایه‌تی
كورده‌واریین و ده‌ستی دوژمنان و بێگانه‌یان له پشته‌وه‌یه،
ته‌نانه‌ت له‌م لایه‌نه‌وه، نووسه‌رێكی وه‌ك (شاكیر فه‌تاح)
له‌سه‌ره‌تادا به‌هه‌ڵه‌دا چووه و دواتر له ڕاستی بابه‌ته‌كه
به‌ئاگا بووه‌ته‌وه.
كۆمه‌ڵی هه‌قه‌كان و دواتریش مامه ڕه‌زایی و حه‌مه
سوورییه‌كان، له كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا، به‌رهه‌م هێنه‌ری
كه‌له‌پورێكی مه‌زنن و بۆ ئه‌وه ده‌شێن كه مێژووی
ناوداران و ناوچه‌و بیر‌و به‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان
كۆبكرێته‌وه و جۆری كۆبوونه‌وه و ڕێبازی بیركردنه‌وه و
ڕۆڵی ژن و خۆپیشاندان و هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵایه‌تیی و خوڕه‌وشت
و جلوبه‌رگ و ....هتدیان له‌لایه‌ن به‌شی توێژینه‌وه و
پاراستنی ئینیستیوتی كه‌له‌پوری كورده‌وه بخرێته به‌رنامه‌ی
كاری پاراستن و توێژینه‌وه‌وه. هه‌رله‌م گۆشه‌نیگایه‌وه،
داوا له سه‌رجه‌م نووسه‌ر و ڕۆشنبیر و ئه‌رشیفه‌وانه به‌رێزه‌كان
ده‌كه‌ین كه به‌مه‌ستی زیاتر سه‌ركه‌وتنی كاره‌كه‌مان، به
زانیاریی و تێبینیی و پێشنیازه‌كانیان هاوكاریمان بكه‌ن و
هه‌ر له‌ئێستاوه سوپاسیان ده‌كه‌ین.
|